تۆ بیتوو خوا ساقی لە ئەو ئاوەی ڕوون

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  504 بینین
تۆ بیتوو خوا ساقی لە ئەو ئاوەی ڕوون
وا غەم فڕئەدات و تەبع ئەبێ پێی مەوزوون
بۆم تێکە ئەوەندە تا بە جارێ سڕ بم
ئاسوودە ببم لە ئێش و زاری دەروون