ئەحمەد بە خاکی پاکی کوردستان

وڵامی ئەحمەدخانی موحەممەدی (ئەحمەد ڕۆستەم) هاوڕێی کاتی عەسکەری شپرزە لە سلێمانی
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  710 بینین
ئەحمەد بە خاکی پاکی کوردستان
بە عەشایێری گەرمێن و کوێستان
بە دۆسی پاک و ڕاس و باوەفا
بە یەکجیهەتی و یەکڕەنگی و سەفا
بە سەردارانی پیری لێقەوماو
بە گیانبازانی شێرانی ڕەزاو
بە ئەو کەسانەی کەوا بە ناحەق
زیندانیان چەشت و قسەی ڕەق و شەق
بە چاخانەکەی قادرئاغای کۆییناوی تایبەت
بە عومرێ کە وا بە فێڕۆ ڕۆیی
هەرچەند نامەکەت ئەخەمە بەرچاو
چاو بێ ئیختیار پڕ ئەبێ لە ئاو
ئێمە هەرچۆن بوو تا ئێرە هاتین
هەر چاوەڕوانی بەرزی وڵاتین
چش لە من کەوا پیر و فەوتاوم
دنیا ڕۆشنتر دێتە بەرچاوم