سپاس بۆ خوا

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  583 بینین
سوپاس بۆ تۆیە خوای بێوێنە
تەواوی هەستی بۆ تۆ ئاوێنە
بە دەستی تۆیە بەرزایی و نەوی
قەوی زەعیف کەی، زەعیف کەی قەوی
ئەنێیتە سەر تەخت ڕەزاناوی تایبەت لە ئالاش
ئەیکەی بە شاعیر قانعناوی تایبەت لە دۆڵاش
دەرئەکەی شایێ بە دەس مەلایێ
لائەبەی کێوێ بە هێزی گایێ
بە بوونت ئەونە ڕوونە یەقینم
ئەڵەی بە چاوی خۆمت ئەبینم!