قین و ڕق و تووڕەیی

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  560 بینین
کە ڕقت هەڵسا ئەقڵ بار ئەکا
گەوجی و نەفامی لەوێ کار ئەکا
هیچ کارێ مەکە لە وەختی قینا
بزانە شەیتان وا لە کەمینا
ڕق وەک ئاگری ماڵ سووتێنەرە
بە ئاوی تاقەت لەناوی بەره
کاتی تووڕەیی ئەقڵت لا نییە
هار کارێ بکەی پەشیمانییە