کەر لە کەشتییەکەی نووحا

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  573 بینین
لە کەشتی نووحا ئەڵێن هەوەڵ جار
کەر بۆ کاری خێر ئەکەوێتە کار
هێشتا ئاو کێوی تەواو نەپۆشی
ئەو ئوممولحیمار ئەنێتە کۆشی
نووح فەرمووی بە خوا تەنیا کەرە و بەس
نایەڵێ دەرفەت قەت دەرچێ لە دەس!