شوکور هیچم نەبوو

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  699 بینین
بۆ وارێسم بەجێ نەهیشت
پووڵی دەمەجاوێ بنێشت
شوکری خوا نەمبوو شڕە
وارێس قڕەی بێت چڕە
نە پووڵم بوو نە ئاوایی
نە ماڵ و موڵک و دارایی
ببم بە مایەی سەرشۆڕی
بڵێن پووتێ گوو بە گۆڕی!