بۆ مامۆسا هەژار
لە کتێبی:
            گرد و کۆ
        بەرهەمی:
                نافیع مەزهەر (1913-1998)
        
             1 خولەک
             1206 بینین
        
        
    ئوستاد چۆنی منیش ماوم
بەڵام تۆزێ خلیج و خاوم
یەکێ پرسی هەژار چۆنە
وتم خزمەتکاری کۆنە
هەرچی بنووسێ هەر باشە
نە خۆفرۆشە و نە جاشە
خوا بیهێڵێ بۆ گەلی کورد
بە شیعری جوان و بیری ورد
کورد بە ئەو کەوتۆتە سەرپێ
ئەگەر ئەو نەبێ ئیتر کێ؟!