داخی دڵە
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
709 بینین
سوورەکەی یانی وەکوو گیای سوورەبن
یا وەکوو من دەس ئەدەی ئاخر لە گون
سەوزەکەی یانی بە میسلی بەهار
پایزت لێدێ ئەبی زەرد و زار
سپییەکەی یانی وەکوو کاکی مەلا
دوێنێ سووننی ئەمڕۆ شیعەی کەربەلا
ڕۆژەکەی یانی ڕووناکی بەختی کورد
وەک تڕێ لۆتی بە فیکێ ڕابوورد
دوو گوڵەگەنمی ئەڵێ ئەی جووتیار
خوا کەری خوڵقاندووە بۆ ژێری بار
پێت ئەڵێ نووکی قەڵەم ئەی کوردی سەیر
من نەقیزەی قونگی تۆم دەر دەستی غەیر
هەر بژی چرچیلناوی تایبەت و ئیستالینناوی تایبەت لە بۆت
تا لەوە زیاتر بکەن حیز و تڕۆت!