تێهەڵکێشی غەزەلێکی حافزی شیرازی
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
1096 بینین
جنێوی دا بە ئێرانی کوڕێ لووس دوێ لەنێو شارا
بخال هندوش بخشم سمرقند و بخارا رافارسی
لەلام قەت وەک سلێمانی نییە سەد ساڵ بڵێ حافز
کنار آب رکناباد و گلگشت مصلی رافارسی
جنێوم زۆر بە گوێی خۆم بیست و پێشی لێڵ نەبووم چوونکا
کلام تلخ می زیبد لب لعل شکرخا رافارسی
کەری چوارپێم ئومێدم وایە کلک و گوێی جەمەل ببڕێ
که کس نگشود و نگشاید به حکمت این معما رافارسی
بەبێ ڕەهبەر لە سایەی خواوە ئێمە میللەتێ پاکین
به آب و رنگ و خال و خط چه حاجت روی زیبا رافارسی
من ئەو جوانی و دەموچاوپاکییە یووسف هەبووی زانیم
که عشق از پرده عصمت برون آرد زلیخا رافارسی
ئەتۆبی توخوا ئەی پێرەمێرد فەرموو لەگوێی ئەگرن
جوانان سعادتمند پند پیر دانا رافارسی
سەری ئاشتی هەیە ئاسمان کەلامت کۆکەوە نافیعناسناوی ئەدەبی
که بر نظم تو افشاند فلک عقد ثریا رافارسی