موژدە بێ ئەی دڵ ئەوا ڕۆژی هونەرمەندی هەڵات

بە بۆنەی تەرخان بوونی بەشێ لە ڕادیۆ بەغدا بۆ زبان و ئەدەبی کوردی
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  798 بینین
موژدە بێ ئەی دڵ ئەوا ڕۆژی هونەرمەندی هەڵات
سەدشوکر دێوی شەوی تاریکی ڕایکرد و هەڵات
ئەو دەمەی لەهجەی زبانمان کەوتە گوێچکەی کۆمەڵان
میشکی چەند لاوانی ژیری خستە سەر بەزم و پسات
میرەمەردێکی مودیر و خاوەنی ژین و ژیان
خوا دەوامی خۆشەویست و خۆی و ئەولادی بدات
ژینی ئەو بوو چەن هەزار کەللەی ڕەقی هێنایە کار
وەک گڵۆپی کارەبایی ڕۆشنی بەردا وڵات
هیممەتی مێژوونووسی داهییەی دڵسۆزی کورد
لادەییشمان هەم لە ئەوزاعی جیهان ئاگا ئەکات
ئەی ئەمینی بازەکا وەڵڵا سزاواری ئەوەیت
چاکترینی ئێمە برژانگی بماڵێ خاکی پات
چوون لە هیچ قەرنی ترا دڵسۆزی وەک تۆمان نەبوو
ڕۆژ و شەو فەرزە لەسەر گشتمان بکەین مەدح و سەنات
چوون لە ڕێگەی نیشتیمانا ناسرەوی و مانوو ئەبیت
سەر شپرزەناسناوی ئەدەبی و چەن کەسی وەک من کەوێ دەرد و بەڵات