سکاڵا
(کاتی گیران لە زیندانی ئەڕتەش لە کەرکووک)
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
2 خولەک
796 بینین
ئەی زەمان بۆچ وا منت کردە ئەسیری ئەجنەبی
کەی من و خزمەت لەنێو جەیشی گەوادی عاڕەبی
کەی من و هاوڕێیەتی پێخاوسانی بێشەڕەف
بۆچی یابا بێتە شا و من بم بە ئەسپ و مەڕکەبی
قەومێ وا عەرزی لەگەڵ ڕووبەی بە پێنشەش پووڵ ئەدا
بۆچ لەسەر من ببنە زببات و ئەمیر و مەکتەبی
میللەتێ دەرپێی لەلا وابوو کە دەسرەی مێزەرە
بۆچ لە لاحەننای یێمە ببنە فەیلسووف و مەغرەبی
وا سەری وشتر گەیشتە ئاسمانی بێ ستوون
دەک فەلەک بشکێ لەبەر سووڕانەوە و کاری چەپی
ئەی مەلا تۆ حوببی گورگت خستە سینەی سافی کورد
ڕووڕەشی دیوانی حەق بی ئەی غەبی ئیبنولغەبی
گەر موحەمەد خۆیشی هەروەک قەومەکەی بێشەرتە من
لائەدەم ئیتر لە شەرع و دین و ئادابی نەبی
تۆ لە کوێ و جەیشی گەوادی کوللەخۆری نانەجیب
تۆی لەبار بچوایە دایکت دەی هەتیو ڕاسۆ نەبی
وا لە تۆڵەی خزمەت و خوێنڕشتنت حەپست ئەکەن
تف هەزار لەعنەت لە بەیداخ و لە جەیش و مەشجەبی
دەی بخۆ! تۆ و حەبس و هاوجووتی شەریفانی عەڕەب
گفتوگۆی جوان و کەلامی دڵبەر و خۆشمەشرەبی
شیڕوهۆڕ و تڕ بەدەم لێدانی شەو موزیقەیە
ڕۆژ قسەی پیس و جنێویان عادەتێکە مەزهەبی
ئێستە تێکەوتم ئیتر لۆمەم مەکەن لەو کارە چوون
کەمخەمی سەرگەورەکانە و باعیسی بێکەوکەبی
بۆ سلێمانی ئەنووسم یانی کەعبەی پاکی کورد
یادگارێکە ئەوەی کوردە دەگاتە مەتڵەبی
خاکی پاتان بۆ سەرم وەک تاجی جەمشید و کەیە
چوونکە بەم خاکە شپرزەناسناوی ئەدەبی بەرزە جێگە و مەنسەبی