بۆ برام بەنگینە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  856 بینین
ڕووناکی چاوم بەنگینەی هاوڕێ
نۆهەزار میلۆن سڵامت لێ بێ
کاری دەورانە کەوتمە پشت کەندوو
بە دەورێکی چەرخ منتان لەبیر چوو
تەنانەت جوابی کاغەزی چەن جار
نە بە پۆستە هات نە بە ڕێبوار
بەڵام بە شنەی هەوار کوردسان
بەبێ دەسیەتی تیرەی بێکەسان
گلەییم بە دڵ نییە بە زارە
قسەی هەزارە یەکی بەکارە
چاوی نیشتیمان یاخوا هەر ڕوون بێ
هەزاری وەک من با تەفروتوون بێ
هەر ئێوە خۆش بن منیش هەر ماوم
بەرز نەبێتەوە پەس نابێ ناوم
ئیتر بەتەمای ڕۆژنامەکانم
دەم وشکم نەکەی قەزات لە گیانم
گەرچی شپرزەناسناوی ئەدەبیم وشک نیم ڕۆنم
لەبیرمە هێشتا قەرزاری کۆنم!