هاڵەکۆکی بەهار

(بۆ جەژنەپیرۆزە لە ڕۆژنامەی ژین)
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  989 بینین
موبارەک بێ لەسەر گوڵبەرگی ژین ئەم جەژنی نەورۆزە
بە دڵخۆشی هەموو دڵداری خاک هەرچی دڵسۆزە
بە سەربەرزی ئەوەی وا باخچەکەی ژینم دەنەخشێنێ
وەکوو گەردانەیی دڵبەر بە ڵاڵ و دنکە پیرۆزە
بەهار هاتوو و لە دیلی مژدەی بێ ئەمنیش نەجاتم بوو
بەسەرچوو پاییز و چاومان بڕا لەو با و تەپوتۆزە
خوا تۆ پیرەمێردم بۆ سڵامەت کەی ئیتر بەسمە
کە ڕووناکی وڵات و نیشتیمانمانە و چرای هۆزە
لەبۆ ناکام و بەنگینە دڵم شێواو و غەمگینە
بەهارە و دەشتودەر شینە و شپرزەناسناوی ئەدەبیم فکرم ئاڵۆزە!