لێشاوی خوێنی ئاڵ و گەش و تەڕ لەنێو دەماغ

تەخمیسی دوو بەیت شیعر لەسەر شەڕی ئاگریداغ کە گیوی موکریانی بە شپرزەی داوە بۆ تەخمیسکردن!
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  870 بینین
لێشاوی خوێنی ئاڵ و گەش و تەڕ لەنێو دەماغ
دەڕژێتە خوارەوە بووەتە سەیری ئاو و باغ
موزیقە گرمەگرمی سپا و پرمەی وڵاغ
تۆپ و تفەنگە موتریبی کوردان لە ئاگری داغ
شمشاد و سەروی لێ نییە سەیری عەلەم ئەکا
گەهـ زەڕوەشانی تورکی ئەکا گاهێ هی عەجەم
هەر دەسە جارێ شەربەتی مەرگیان ئەداتە دەم
میرزای ئەجەل لە هەردوو تەڕەف لێئەدا ڕەقەم
نێزەی لە سینگی تورک دەنووسێ وەکوو قەڵەم
گوللەی دەچێتە نێو عەجەم و ماچی دەم ئەکا