پرس و ڕا بە ئاوەز

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  797 بینین
بۆ دەفعی غەم کە غەم دڵ و حەواسمی ڕفان
بردم پەنا بە عەقڵ کە هەر ئەو موشیر ئەبێ
لاڵامۆ زۆر و زار و وتم پێی کە غەیری تۆ
هیچکەس نییە بڵێم بە خوا دەستگیر ئەبێ
مەحزوون و بێزبانم و مەجنوون و بێدڵم
تەدبیر کە کار بە تەدبیر و بیر ئەبێ
فەرمووی بڵێین چی کاکە کە بەدبەختی واقعین
بۆ بەختڕەش بەهەشتی ئیرەم وەک سەعیر ئەبێ
ئەمما بڕۆ سەفەر بکە گوێ بگرە ئەی برا
ئەوکەس سەفەر بکات سوخەندان و ژیر ئەبێ
ئێژن غەریب و بێکەس و بێجێ و زەلیل و کز
چڵکن سپێون و دەنەزار و فەقیر ئەبێ
عاجز بوو لێم و پێمی وت ئەی خەستەیی زەبوون
نازانی هەر خوایە بەسیر و نەسیر ئەبێ
ئەمنیش بە گوێی گیان دەبیسم دەبێ بڕۆم
تەقدیر تا چلۆن بەسەرما قەدیر ئەبێ
نافیعناسناوی ئەدەبی کە زانی ڕاسە خودایە نەسیر و ڕەفت
ئازاد ئەبێ بزانە و یا هەر ئەسیر ئەبێ؟