بۆ ئەمەی مەیموون بڵێین جوان بوو ئەوە هاوڵەیشی گرت
لە کتێبی:
            گرد و کۆ
        بەرهەمی:
                نافیع مەزهەر (1913-1998)
        
             1 خولەک
             1570 بینین
        
        
    ئەی شکڵ مەیموون و هەیئەت نەحس و خیلقەت کاف و ڕێ
کەس بە میسلی تۆ نەبوو وا نوون و گاف و بێ و تێ
عالەمێ کەڕ بوو لەبەر ویڕە و وەڕەت ئەی سین و گاف
هەر وەکوو گورگێکی هار دەگری لە خەڵکی قاف و پێ
ئەی بە ئەنواعی خەراپی تائی گەورە و ئەلف و قاف
ئەلف و حەین و میم و قاف و کاف و سین و یا و فێ
بۆ ئەمەی مەیموون بڵێین جوان بوو ئەوە هاوڵەیشی گرت
لایقە بگرم سەروچاوت لە قاف و واو و ڕێ
شین و ڕا و فێ لە تۆ وەک شین و ڕا و میمە دوور
هەر وەکوو وەحشی نەفامی نیتە ئەلف و داڵ و بێ
زەممی خەڵکی کەم بکەی ئەی نون و ئەلف و فێ و عەین
ڕاسە ئەهلێکی خەراپن خەڵکی سین و قاف و زێ