گۆرانیی کەششافە

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  535 بینین
ئێمە کەشافەی کوردین
هەموو بەدەست و بردین
بۆ بەجێ هێنانی خزمەت
چوست و چالاک و گورجین
***
ئەمڕۆ ڕۆژی غیرەتە
ڕۆژی هەوڵ و هیممەتە
با هەموومان تێ بکۆشین
دەربچین لەم وەحشەتە
***
ئێمە کە نەوجەوانین
هەر بۆ خزمەت خوڵقاوین
بۆ هەموومان لازمە
قەدری وەتەن بزانین