لە قوتابخانە

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  961 بینین
وەختی دەرس لە مەکتەب
دائەنیشم بەئەدەب
لە دەرسا تێ ئەکۆشم
چاو لە یاری ئەپۆشم
گوێ لە مامۆستا ئەگرم
فائیدەی لێ وەرئەگرم
دەرسەکەم ڕەوان ئەکەم
ڕەنجێکی تەواو ئەدەم
تا دەربچم لە مەیدان
سبەی ڕۆژی ئیمتحان
ئەوی زیرەک و چاکە
لە ئیمتحان بێ باکە
بەڵام ئەوی بێ کارە
هەمیشە شەرمەزارە