هەرەوەز

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  1000 بینین
کوڕێ بوو ناوی دارا بوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی ئەکەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنج و بناوانی
ڕۆژێک ئەوا دیققەتی کرد
تەنیا مێروولەیەکی ورد
لە دەنکە گەنمێ ئاڵاوە
زۆر بەدەستییەوە داماوە
چەندی ئەکرد بۆی نەئەبرا
هێز و قووەتی لێ بڕا
ئەمجا ماندوو بوو لێی دا ڕۆیی
هیی تری هێنا لەگەڵ خۆی
چوونە سەری و کاتێ زانی
گەنمیان برد بەئاسانی
دارا لەمە عیبرەتی گرت
پەندێکی باشی لێ وەرگرت
وتی هەر کارێ گرانە
بەهەرەوەزی ئاسانە...