فڕۆک

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  686 بینین
شتێکی بێ خوێن و گیان
ئەفڕێ ئەچێتە ئاسمان
هەڵ دەگرێ گەلێ ئینسان
دوو باڵی پێوەیە جوان
ناویان ناوە تەیارە
زۆر مەحکەم و بەکارە
لە شەڕا مسیبەتە
لە ئاشتییا نیعمەتە
لە سایەی حیرفەت و فەن
شتی وا دروست ئەکەن