ئەو دولبەرە...

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  1119 بینین
عالەم ئەکاتە مەخسەرە
بۆ سەیری خۆی ئەو دولبەرە
نەسیحەتت ئەکەم وەرە
باوەڕ بەوەعدی ئەو نەکەی...
***
قسەی شیرینە، شیلەیە
ئەو چاو شینەی خنجیلەیە
بەناز و مەکر و حیلەیە
باوەڕ بەوەعدی ئەو نەکەی...
***
هەرچی ڕەنجێ لەگەڵ ئەوا
بدەی ئەچێ بەبای هەوا
ڕەزیل ئەبیت و بێ نەوا
باوەڕ بەوەعدی ئەو نەکەی...
***
هەزاران گیر و دەسخەڕۆ
ئەکات بەفیشاڵ و درۆ
نەتیجەش پێت ئەڵێ بڕۆ
باوەڕ بەوەعدی ئەو نەکەی...
***
خۆتی فیداکەی هەر کەمە
خەڵاتی ئەو دەرد و غەمە
بێکەسناسناوی ئەدەبی بەسیەتی چیت لەمە
باوەڕ بەوەعدی ئەو نەکەی...