شاهی گوڵ خێوەتی هەڵدا لە بەهارا چەمەن

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  680 بینین
شاهی گوڵ خێوەتی هەڵدا لە بەهارا چەمەن
کەوتنە سەجدە بە قەدەمیا چەمەن و سەروو سەمەن
زینەتی دا بە گوڵستان لە هەموو لاوە سەبا
بووە مەششاتە لە بۆ زوڵفی عرووسانی چەمەن
عالەمێ مەستە لە بۆنی کە سەبا ئەیگێڕێ
نافەی میشکە جیهانیش بووە سەحرای خوتەن
دڵ موهەییای فەنایە لە تەماشای ڕوخی
جان لە جێگەی نیگەهـ ئەڕژێ لە نەزەر دیدەی مەن
ڕووم لە مردن بووە ئێستاکە لە زوعف و پیری
مووی سپی ڕیشمە قابیل بووە بۆ تاری کفن
تینەتی بۆنی گوڵە خاکی وجوودم خادیمناسناوی ئەدەبی
لە هەموو لاوە وجوودم بووەتە ڕەنگی چەمەن