ئەکا دولبەر دەمێ بازی بە چۆگان

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  703 بینین
ئەکا دولبەر دەمێ بازی بە چۆگان
سەرم دانا وەکو گۆ بۆی لە مەیدان
خەدەنگی جەرگی کون کردم لە هەرلا
وەکو خار پشتە جەرگ و دڵ بە پەیکان
بەرامبەر پادشاهی کیشوەری عەشق
گورێزانن هەزاران شاهی ئێران
ئەگەر زاهید هیلاک بێ میسلی کەنعان
لە ئەشکم ئەیخەمە ناو مەوجی تۆفان
حەقی بوو چونکی چاوی کەوت بە چاوت
ئەگەر لایدا لە مەزهەب شێخی سەنعان
دووچاوم چاوەنۆڕی پیرەهەن بوو
لە کوڵبەی حوزنەوە وەک پیری کەنعان
لە گریەی خادیمناسناوی ئەدەبی ئەرژێ وا بەسەر ڕووی
عەقیق و لوئلوئو هەم دوڕو مەرجان