دووری یارم چە ئافاتێکە وەک بادی خەزان
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
740 بینین
دووری یارم چ ئافاتێکە وەک بادی خەزان
وشکە باغی عوشرەتم بەم سروەی وا ناگەهان
لێم گەڕێن یاران بەکامی دڵ بگریم موددەتێ
تاببێ دیدەم بە خوێنی دڵ لە دیدەی خوێنفشان
گریە ئەڕژێنێ بەسەر ڕووی زەردما خوێنی جگەر
چەندە زیبایە بەسەر ڕووی یەک عەقیق و زەعفەران
هەر سەحەر ناڵەی شەوانم دێ لە دووری ڕوویی یار
گریە بۆ حاڵم ئەکەن ئەملاکی هەر تۆ ئاسمان
تاوو لەرزی دەردی دووری قەلبی وا داگرتووم
ڕەنگی بێ ڕەنگی لە سەر ڕەنگم بە زەردی بوو عەیان
دەردی بێ پایانە دەردم چارەیی زۆر زەحمەتە
گەرچی بێنە سەر سەرینم هەیئەتی یۆنانیان
سڕی عەشقت هەروەکو گەوهەر لە دورجی سینە بوو
ئەشکی خوێن وڕەنگی زەردم خستییە دەر ڕازی نیهان
خادیماناسناوی ئەدەبی بێ دەنگی چاکە شەرحی هیجران و جەفا
کەی توانایە زوبانم با قەڵەم بیکەن بەیان