لێم گەڕێن با گۆشەگیر بم ئەی ڕەفیقان سەد ئامان

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  1000 بینین
لێم گەڕێن با گۆشەگیر بم ئەی ڕەفیقان سەد ئەمان
نایەڵێ کاتێ ڕەحەت بم فیتنەیی دەوری زەمان
چەرخی چەپ گەرد هەر بە کامی دوژمنان ئەخولێتەوە
قەت بەکامی دۆستان جارێ نەسووڕا ئاسمان
گریە ئەڕژێنێ بەسەر ڕوخسارما خوێنی جگەر
ڕەنگی زەرد و ئەشکی ئاڵم وەک عەقیق و زەعفەران
قەسری عومرم داتەپیوە داروو بەردی تێک ڕووخا
بەردی بنچینەی بە دەرخستووە بە سەیلی ناگەهان
کەی خەیاڵم بوو کوت وپڕی تووشی دەردی وا دەبم
دەردی پیری و دەردی یاران دەردی دووریی مەهڕوخان
گوڵشەنی شادیم بە وەیشوومەی خەزان وا بۆتە پووش
دڵ بە حەسرەت، قوڕ دەپێوێ میسلی پیری باغەوان
خاسە هەر بۆ خەرمەنی عەیشی منە نازڵ دەبێ
هەردەمێ بەرقی غەزەب مەوجی لە حەوتەم ئاسمان
خاویەی قەهری سەموومە تێکی دا باغی موراد
چاوی خادیمناسناوی ئەدەبی ئەشک ئەڕێژێ دائیما وەک ناودان