لە گۆشەی مەی کەدە یاران مەقامی عەیشە جێ دەگرم

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  665 بینین
لە گۆشەی مەیکەدە یاران مەقامی عەیشە جێ دەگرم
لە بەزمی ساقی وموتریب لە چەنگ و عوودی گوێ دەگرم
لە هەر کوێ شاهید و ساقی و مەی و موتریب موهەییابێ
پەتم کەن هەر ئەچم بۆ ئەم مەقامە جێ لەوێ دەگرم
ئەدا پەندم لەمەنعی بادەی ساقی ئەوا زاهید
هەزار ئەفسانەی وام بۆ بخوێنن گوێ لە کێ دەگرم
گوتم بۆ کوشتنی عاشق تەئەممول جارێ بۆ ناکەی؟
گوتی بۆ من حەڵاڵە خوێنی هی وەک تۆ لە پێ دەگرم
گوتم زنجیری زوڵفت بۆ بەسەر شانت پەرێشانە
گوتی هەردەم هەزارانی وەکو تۆ شێتی پێ دەگرم
لە هەر کوی شوعلەی ئاگری جەماڵی یاری لێ دەرکەوت
وەکو پەروانە بۆ سووتان بە ساتێ گڕ لەوێ دەگرم
گوتم چاوت دەمی بۆ کول لە فیتنە و ساحری نادا؟
گوتی خادیمناسناوی ئەدەبی ئەتۆ شێتی ئەمن نێچیری پێ دەگرم