بە یادی تۆوە مەربووتە حەیاتم
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
780 بینین
بە یادی تۆوە مەربووتە حەیاتم
بە ناوی تۆوە ئەحیایە مەماتم
سیفاتی عاشقانە بت پەرستی
کە تۆ لاتی منیش هەروا مەلاتم
بە نەفی کیسرەتە ئیسپاتی وەحدەت
بەڵای نافییە تووشی بەڵاتم
غوڵامی خاس و موخلیستم لە دەرگاە
بەڵایی عەشقتە ئیمڕۆ خەڵاتم
لە بەینی عاشقانە ئیفتیخارم
کە هەردەم مەرکەزی دەرد و بەڵاتم
حەدیسی فەقر و مەخزی فەخرە بۆ من
لە حوسنی خۆی ئەدا دولبەر زەکاتم
توانای جیلوەی یاری نەبوو توور
بە دڵ لەم پرتەوە ساحیب سەباتم
لە بەزمی خەڵوەتی یادی جەماڵی
خدر ساقی بۆ مەی ئاوی حەیاتم
لە بیماری ئەپرسی حاڵی خادیمناسناوی ئەدەبی؟
بە قوربانی وەفاتم تا وەفاتم