ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم سیاهـ ڕووی ڕۆژی مەحشەر بم

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  792 بینین
ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم سیاهـ ڕووی ڕۆژی مەحشەر بم
کوژاوی تەعنەی بێگانەکان وزامی خەنجەر بم
ئەگەر ڕشتەی عەشقت لە دەستی دڵ دەمی بردم
دڵ و جان بۆ جودایی تۆ هەمیشە پڕ لە ئەخگەر بم
بەهەشت و حۆری زیباوو قسووری «تحتهاالانهار»عەرەبی
بە لەعنەت بم قبووڵی کەم بە بێ تۆ گەر موخەییەر بم
لە تاریکی شەوی دووری تلووعی شەوی ڕووت بابێ
هەتاکەی چاوەنۆری پرتەوی مەهتاب و ئەختەر بم
لەسەر سەفحەی گوڵی ڕووسونبولی زوڵفت دەمت لادە
هەتا فاریغ لە باغ و گوڵشەن و گوڵهای ئەحمەر بم
سوپاهی غەم لە بۆ تەسخیری دڵ هات و منیش ئێستا
خەیاڵی ڕووی تۆم هێنا موقابیل تا موزەففەر بم
جەفا و جەوری تۆ جانا وەفا و ڕەحمەتە بۆ من
تەمەننامە کە کوشتەی چاوی فەتتانی ستەمگەر بم
وەکو بلبل مەبە خادیمناسناوی ئەدەبی لە خەودا غافڵ و ئەیمەن
وەکو پەروانە سووتاوی چراغی ڕوویی دولبەر بم