لەبەزمی عوشرەتی ئیمشەو مەی و مەعشووق جامیع

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  817 بینین
لەبەزمی عوشرەتی ئیمشەو مەی و مەعشووق جامیع
فیراغول بالە عاشق لەم شەوە کەس نابێ مانیع
لەعەکسی لالە ڕەنگی دولبەری ڕەعنایە ڕەنگم
گوڵی زەردە لە سەر ڕووم ئایەیی «صفرا فاقع»عەرەبی
موتالای سەفحەی ڕووی ئەو موتەووەل هاتە بەرچاو
کەچی وا موختەسەر ئەمکا بە نازووعیشوە قانیع
ئوسووڵی مەزهەبی عیشقە کە سەر لەم ڕێگەدا دانێم
کە داروو ڕیسمان و گەردەنم « الجوامعجمع»عەرەبی
لوغاتی نەحوی عاشیق مەحوە لەم مەسحە فی ڕووی
کە سەرفی عومری خۆم گەر وانەکەم ئەڕوا بە زائیع
لە میقاتی تەجەللای چەند هەزاری میسلی مووسا
بە ڕوودا دێ لە جیلوەی دەهشەتی ئەم بەرقی لامیع
ئەسووتێ ئەم گڕە هەردەم لە سینەی عاشیقانی
لەسەر مائیدەی عیشقە چە مەتبووع و چە تابیع
منیش چون ڕیزەچینی خوانی ئیحسانی ئەوانم
لە خەرمانی محەببەت خۆشەچینم بێ مەوانیع
گوناهت خادیماناسناوی ئەدەبیهەر چەند وەکو کێوی ئوحد بێ
ئەحەد بۆخۆی گوناهـ بەخشە محەمەد بووەتە شافیع