لەخەو هەڵسە بە ناڵەی نەی و فوغانی سەمماع

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  768 بینین
لەخەو هەڵستە بە ناڵەی نەی و فوغانی سەماع
گوڵێکی بچنە لە گوڵزار و بوستانی سەماع
ئەگەرچی ون بووە دولبەر لە ژێر نیقابی خەفا
میسالی مانگە جەماڵی لە ئاسمانی سەماع
کە ناری زەڕڕە کە پڕ بوو لە پرتەوی خورشید
بەڕەقس و شادییە کاری لە فەیزی جانی سەماع
لە مەوجی جیلوەی عیشقا نەخە و ئەمێنێ نەسەیر
نە نام و نەنگ ئەمێنێ لە ئاستانی سەماع
خیرەد لە خانەی دڵ بار ئەکا ئەدەب لە دوای
لە بەزمی موتریب و ساقی و هەم زەمانی سەماع
دڵی خراب خەراباتییە لە ڕێگەی عیشق
ئەکەم عەمارەتی دڵ هەر بە یەک فوغانی سەماع
حەدیسی مووسا و سەنگ وعەساو چەشمەی ئاو
لە ئەشکی خادیمناسناوی ئەدەبی ئەبینێ لە کات و ئانی سەماع