سەحەر دیفاعی غەمم بوو دەمێ ئەچووم بۆ باغ

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  780 بینین
سەحەر دیفاعی غەمم بوو دەمێ ئەچووم بۆ باغ
کە بەڵکی هەروەکو بلبل بکەم عیلاجی دەماغ
نەزارەی گوڵی سوورم ئەهاتە مەددی نەزەر
لە زوڵمەتی شەوی یەڵدا بو شوعلەیەکی چراغ
دوو چاوی نێرگسی شەهلا گوشادە بۆ دیتن
لە سەر دڵ وجگەری لالە حەسرەت و سەد داغ
زوبان گوشادە بوو بلبل لە وەسفی فەسڵی بەهار
دەهەن گوشادە شەقایق بە نەشریات و بەلاغ
گوڵیش بە حوسن و جەوانی غرووروو مەستی کرد
بەنازوعیشوە کەوا هاتەوە بۆ گوڵشەن و باغ
غرووری حوسنە کە موستەغنییە لە عاشقی خۆی
کەنارە گیرە لە بلبل هەزار گونە فراغ
کە شەو چراغە لە شەودا، چراغە گەوهەر بەس
وەلی جەماڵی تۆ ڕۆژوشەوە میساڵی چراغ
جەماڵی شاهیدوساقی غەنیمەتە خادیمناسناوی ئەدەبی
شەراب خانەیە بۆ تۆ مەکانی ئەمن و فیراغ