لە خەندەی لێوی شیرین سەحەر مەوجی شەکر زاهیر
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
1312 بینین
لە خەندەی لێوی شیرینی سەحەر مەوجی شەکەر زاهیر
لە تێشەی کۆهکەن ئیمڕۆ لە سەوقاسید خەتەر زاهیر
لە سەیلی ئەشکی چاوی گریە ئالوودە لە کوێی تۆ
لە باڵا جیلوەیی ڕووی تۆوەیە مەوجی قەمەر زاهیر
لە لێوی وشک و چاوی تەڕ، لە ئاهی سەرد و ڕەنگی زەرد
لە دڵ سڕڕی نیهان و ئاگری جۆشی جگەر زاهیر
لە کونجی شاهڕاهی دڵ لە خەڵوەت عەزمی خزمەتمە
ئەگەرچی بۆ ویساڵت بەستراوە ڕێی سەفەر زاهیر
میسالی هەڵگری پیراهەنی یوسف کە نەیکردبوون
لە کەنعان مەوجی دا شەممەی لە ناو مەغزی پودەر زاهیر
فەریزەم بوو لە دەورەی کەعبەی ڕووت ماچی خاڵی لێو
لە شەرعا فەرزە بۆ حاجی بکا ماچی حەجەر زاهیر
لە عەکسی ساغیری ساقی لە وەختی بادە نۆشیما
عەیان بوو عالەمێ تر جیلوەی شەمس و قەمەر زاهیر
حەلاوەت بەخشە ناڵەی نەی لە بۆ زەوقی دڵی موتریب
ئەدا تەعمی شەکر هەردەم درەختی نەی شەکەر زاهیر
تەجەللا دەم بە دەم بوو هەر دڵی هوشیار ئەکا جیلوە
شوعاعی ئافتاب ئیڕۆ لە ئەجسامی بەشەر زاهیر
لە گوفتارا تەبەسوم دێتە سەر لەعلی لەبی هەر گاهـ
لە سینەی وەک سەدەف حەرفی کەلامی وەک گەوهەر زاهیر
بیابانی حەرەم بوو سەفحەی دیوانی تۆ خادیمناسناوی ئەدەبی
کراسی لەفزی ئیحرامم لە مەعنادا هونەر زاهیر