خوڕڕەم نییە بە بێ گوڵی ڕووی تۆ بەهاری عومەر

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  904 بینین
خوڕڕەم نییە بە بێ گوڵی ڕووی تۆ بەهاری عومر
شاداب نابێ بێ ڕوخی تۆ لالەزاری عومر
سێلاوی ئەشکی من لە غەمت وا بە تاو هات
وێرانی کرد بە جارێ بناغەی دیواری عومر
بێ سروەیی نەسیمی سەحەرگاهی لوتفی تۆ
وشکە دەمێکە گوڵشەن و هەم سەبزەزاری عومر
عومرێکە ماومەوە لە غەم و دەردی هیجری تۆ
..........دەقی نائاشکرا