محەببەت خۆی دەزانێ قەتعی ڕێگەت بۆ بکا تا سەر
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1032 بینین
محەببەت خۆی دەزانێ قەتعی ڕێگەت بۆ بکا تا سەر
بەتاعەت ناگەیییە مەنزڵ ئەگەر سەد ساڵ بڕۆی یەکسەر
بەڕیش و مێزەر و تەسبیح ئەگەر کاری مویەسەر با
ئەبوو زاهید هەتا ئێستە کە ببوایە بە پێغەمبەر
هەزار سەجدە و رکووعی بێ محەببەت پارەێ ناکا
بە ئاهێکی سەحەر نابێ بە فرمێسکێ لە چاوی تەڕ
کزەی ناڵەت نەێ وەک سەگ بلوورێنی لە بەر دەرکیا
بە ئەورا دوو دوعای بێ دڵ لە کوێ کارت ئەبێ مەیسەر
جەبینم شەرمەزاری سەجدەیەکی بۆ حزووری بوو
عەرەق هەرچی وجوودم بوو هەمووی واکرد بە ئاو یەکسەر
خودا بیدا بە ڕەحمەت داغی دڵ ڕووناکییە بۆ دڵ
تەمەننامە کە ئەم شوعلەم نەکا هەرگیز بە خاکستەر
بە سۆزی دڵ لە خوێناوی جگەر ئەشکت کە بوو جاری
بە فرمێسکی مەزانە قەترەیەکی دانەی گەوهەر
تەعەللوق گەر نەبێ خاری موغیلان گوڵشەنە بۆ تۆ
کە ڕێگەی کەعبەی مەقسوودە دڕک و داڵی هەروەکوو بستەر
خەڵاتی عیشقە خادیمناسناوی ئەدەبی ئەم سیفاتانە ئەگەر پەیدا
هەناسەی سەردوو ڕوویی زەرد و لێوی وشک و چاوی تەڕ