هاتە بەرچاوم لە سەحرا بەرقی جیلوەی نوور لە دوور
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
931 بینین
هاتە بەرچاوم لە سەحرا بەرقی جیلوەی نوور لە دوور
ئاگری ئەیمەن بوو ئایا دای لەچاوی موور لەدوور؟
هەر کەسێ گەر شارەزابێ لەم بیابانە ئەبێ
ئاگری مەنزڵ تەماشاکا لەچاوی موور لە دوور
زۆر بە سەهلی تێدەگەن ئەهلی هەوەس بنیادی عەشق
بۆ نەزەر نێزیک دیارە ڕێگە چەند بێ دوور لە دوور
سەد سلێمان لەم بیابانە ون بوون بێ ئەسەر
گەرچی مەعلوومە لەبەر زوعفی سیاهی موور لە دوور
ناڵەیی من بێ سەدا وەک بۆنی گوڵ مەوجی ئەدا
بلبلی هێنایە سەر حاڵاتی، ویجدو شۆر لە دوور
گەر بە سیدقی دڵ بخوازێ جیلوەیی دیداری یار
دەم بەدەم جیلوەی تەجەللا دێ لە کێوی توور لە دوور
ئاخری جان بازییە بۆ عاشیقان دیقەت بکە
دیارە لەم سەحرایە سێدارەو پەتی مەنسوور لە دوور
موتریبی عیشقە ترانەی وەحدەتی هێنایە جۆش
دێتە گوێم ئیمشەو لە گوڵشەن نەغمەیی تەنبوور لە دوور
بێ تەماشا نابێ خادیمناسناوی ئەدەبی قەت مەشاقی ئیشتیاق
بۆنی پیراهەن دەکا لەم ڕێگە چاوی کورد لە دوور