پەرێشان بوو کە دی دڵ توڕڕەی یار

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  713 بینین
پەرێشان بوو کە دی دڵ توڕڕەی یار
پەرێشانە بە دەوری ماهی ڕوخسار
لە دەوری غونچەیی تەنگی دەهانی
بە دڵ تەنگی ئەکێشم ناڵەیی زار
بە خوێن بێ دڵ ئەگەر بێ گوڵی ڕووت
بکا یەک لەحزەیێ شادیی گوڵزار
ئەکێشێ نەقشی تۆ خوێنم لە سەر خاک
لە کاتێکا کە ئەمبەن بۆ سەری دار
بکەم یادی گوڵی ڕووت هەر زەمانی
گوڵی گوڵشەن لە چاوانم وەکو خار
مەقامی خەوتنم هەر شەو لە دووریت
پەڕی فوو بێ ئەبێتە نەشنەرو خار
خەتایە گەر بڵێم میشکی خەتایە
لە عەترا توڕڕەیی گێسوویی دڵدار
دەخیلت بم سەبا جارێ گوزەر کە
بە کۆیا بێنە بۆنی مشکی تاتار
لە حەسرەت تاری زوڵفی تاری تارم
کە دێ ناڵەی لە سینەمدا دڵی زار
بینای هەستیم بە سەیلی عیشقە وێران
هەتا وێران نەبێ قەت نابێ مەعمار
وەکو زوڵفی تووە شێواوە خادیمناسناوی ئەدەبی
هەموو کارم لە وەزعی چەرخی غەددار