بکا هەر کەس لە شەودا چاوڕێی ئەمر
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
980 بینین
بکا هەر کەس لە شەودا چاوڕێی ئەمر
ئەبینێ پرتەوی جیلوەی شەوی قەدر
پیامی دۆستی بۆ دێنن مەلائیک
«سلام فیە حتی مطلع الفجر»
سەبا دێنێ لە خاکی کۆیی بۆنی
جیهانێ پڕ ئەکا لەم ڕایحەی عەتر
بڵێم موشکی خەتایە زۆر خەتایە
وەلی بۆ من خەتایە بۆ خەتا فەخر
ئەگەر بێ ڕوو لە موڵکی نیەتی کەی
نە تەنها هەر شەوی قەدرە شەوی قەدر
فیداکەی گەر سەر و ماڵت بە مەعشووق
لە دەستت بەر نەبێ قەت رشتەیی سەبر
لە خەڵوەت دا ئەبینی جیلوەیی دۆست
بە چاوی سەر بە پەنهانی و هەم جەهر
کە دی خادیمناسناوی ئەدەبی تەجەللایی جەماڵی
لە لای نامێنی قەت قەدری شەوێ قەدر