ئافەرین سەد ئافەرین میرزا کەریمی شاتری

لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
 1 خولەک  1089 بینین
ئافەرین سەد ئافەرین میرزا کەریمی شاتریکەس
ئیفتیخاری خانەدان و دوودمانی تاجری
مەئخەزی ئیسمت سەبەب بوو ناتیقەی هێنامە کار
وەرنە عەزمم کردبوو لادەم لە خەتتی شاعری
فەخرە بۆ ئەربابی هیممەت گەر بە یادی نێوی تۆ
لێ بدەن شام و سەحەرگاهان لە تەپڵی نادری
نێوی تۆ بۆ غەیری تۆ چونکە وەکوو زەهر و سەمە
حیف و زوڵمە گەر بنووسم تۆ لەوان باڵاتری
با کەریمانی مەجازی پڕ بکەن بۆ ئیمتیاز
گوێ لە حەڵقەی بەندەگی گەردن لە تەوقی چاکری
جەوهەری ئیکرام و حوسنی ئیحتڕامت لایقە
گەر بڵێم تۆ هەر لە خاک و باد و ئاو و ئاوری
کافیە بۆ مەدحی تۆ ئەی سەروی باغی موستەفا
نێوت ئازادە لە قەید و عەیب و نەقسی زاهری
قافییەی شێعر و غەزەل وەک هیممەتی دەستی کەریم
واسیعە ئەمما تەبیعەت کەوتە ڕوتبەی قاسری
شوکری ئەنعامی بەشەر وەک شوکری خەللاقی بەشەر
واجیبە بۆیە قەڵەم نووسی بە ڕەسمی شاکری
تا لە دنیادا دەمێنی زایل و مایل نەبێ
کەوکەبی بەختت لە ئەوجی ئیقتیدار و ئامری