دەنووسم بۆ جەنابی خاڵەمینەی عەسڵە بەرزەنجی
بۆ سەید محەممەدئەمینی بەرزەنجی، ناسراو بە«خاڵەمین»، نووسراوە
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
1 خولەک
1005 بینین
دەنووسم بۆ جەنابی خاڵەمینەکەسی عەسڵە بەرزەنجیناوی تایبەت
بە شەرتێکی نەبێتە باعیس و ئەسبابی دڵڕەنجی
ئەوێ ڕۆژێ کە هاتی شێعرەکانت نوسخە لێگرتم
لە لام وابوو خەزێنەی پڕ لە دوڕڕ و گەوهەر و گەنجی
نەتیجەی ئینتیزاریم بوو بە وەعدەی ویشکی بەرکورسی
کە سەوز و شین نەبوو ساق و گوڵ و ڕیشە و ڕەگ و پنجی
هەتا چەندێک کە دەققولباب لە دەروازەی دەهات دەمگووت
یەقین دەروێش کەریم بوو هات بە کۆڵێک کۆڵ و یاپنجی
لە ئاخیردا کە زانیم بێنەتیجە و هیچە هەر بایە
ئیتر قەتعی ئومێدم کرد و ڕۆیشتم بە گوێی دینجی
دەترسێم کاکە مەحموود لێم بڕەنجێ و شێخ موکەددەر بێ
وە ئیللا فرسەتە بۆ نوکتەپەردازی و سوخەنسەنجی
ئەوێستاش گەر بنێری جوببەشینی کەللە مەخرووتی
لە خزمەت حەزرەتی سەدری لەگەڵ دوو مورغەکی کونجی
منیش تەقدیم دەکەم گاهێ بە تۆپ و گەهـ بە میتر و گەز
غزلهایی جدید الطبعفارسی و زەرد و سوور و نارنجی
ئیتر سا بەسیە شاعیرناسناوی ئەدەبی لادە لەم نوتق و مەقالاتە
مەبادا عالەمی شۆخی بگاتە مەرتەبەی لەنجی