بە تاوی ئاگری عیشقی تۆ جان و تەن سووتا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
840 بینین
بە تاوی ئاگری عیشقی تۆ جان و تەن سووتا
لە هەر نەفەس لە گڕی سینە پیرەهەن سووتا
حکایەتم لە محەببەت کە خستە سەر کاغەز
لە ئاهی گەرمی دەروونم دڵ و سوخەن سووتا
بە حاڵی زاری من ئیمشەو لە مەحفەلی عیشقا
لە دیدە ئەشکی ڕەوان شەمع و هەم لەگەن سووتا
دڵم لە سینە وەها کڵپە و گڕی ئەستاند
میسالی شەمع لە فانۆسی ئەنجومەن سووتا
لە سۆزی ئاگری ئەم عیشقە من نەبووم
لە هەر کەنار دڵ و جانی مەرد و زەن سووتا
لە لاێ تر بوو کەبولبول هەتا سەحەر ناڵان
لە بەرقی شوعلەی ئاهی گوڵ و چەمەن سووتا
لە دەردی غوربەت و دووری ئەتۆ خودا بەسییە
جگەر بەزام ودڵیشم لە بۆ وەتەن سووتا
چە ئاگرێکە محەببەت لە ڕۆژ و شەو خادیمناسناوی ئەدەبی
لە سۆزی جیلوەی شیرین بوو کوهکەن سووتا