تالیعی من لە زوڵفی یار دەکا

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  691 بینین
تالیعی من لە زوڵفی یار دەکا
وەزعی شێواو لە ڕۆزگار دەکا
گەرچی حەڵوای دەهر شیرینە
لە مەزاقت لە زەهری مار دەکا
شوێنی پێی ڕەهرەوانی مەنزڵی تۆ
هەر لە دوو چاوی ئینتزار دەکا
مەحوی نازو تەکەببوری دونیای
فەخرە لای تۆ وەلی لە عار دەکا
جگەری چاکی سوبح و دامەنی شەو
هەر لە شانە و زوڵفی یار دەکا
مەحوی دولبەرم و ئارەزووم باقی
وەسڵی من هەر لە ئینتزار دەکا
گوڵشەنی بێ تۆ بۆ چییە خادیمناسناوی ئەدەبی
مەوجی هەر بەرگی گوڵ لە خار دەکا