چەند خۆشە ئەگەر ڕێک کەوێ جارێ لە بەهارا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
968 بینین
چەند خۆشە ئەگەر ڕێک کەوێ جارێ لە بەهارا
بەزمی چەمەن و ساقی و یارێ لە بەهارا
عیشوەی چەمەن و خەندەی گوڵ زەمزەمەی موڵ
هەم چەهچەهەی بولبولی زاری لە بەهارا
بادی سەحەری شانە بکا پەرچەمی سونبول
بشنێتەوە بێ ڕەقسی چناری لە بەهارا
ئەم بەزمە لەگەڵ موتریب و مەعشووقە و ساقی
مەشغووڵی مەی و بوس و کەناری لە بەهارا
جۆشی لە سەرابێ لە مەی و بادە بە مەستی
موتریب بە نەی و نەغمەی تاری لە بەهارا
تۆبە بکە زاهید لە هەموو زوهدی ڕیایی
بۆ بەزمی مەی و عیشقی نیگاری لە بەهارا
عەیشی ئەبەدی بۆ دڵی خادیمناسناوی ئەدەبی کە لە گوڵشەن
عیشقی سەنەمی سیم عوزاری لە بەهارا