کە هێندۆیە لە دەوری شاری ڕۆما

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  1158 بینین
کە هێندۆیە لە دەوری شاری ڕۆما
لە تاوا ئەشکی حەسرەت دێ بە ڕووما
لە دووری تۆ چییە ئاوی حەیاتم؟
لە زارمدا ئەدا تامی زەقووما
لە بەحری بادە گەر غەرقم نەکەی تۆ
بە ساغیر نابێ قەتعی ئارەزووما
بە مەعلوومی ئەگاتە عەینی مەعلووم
ئەگەر عاشیق بکا تەرکی علوما
ڕەقیبی بێ حەیا بۆ مەنعی عیشقی
وەکو سێبەر بە دایم دێ بە دووما
سموومی خاوییەی قەهری فیراقی
لە تەئسیرا وەکو فەسڵی حەسووما
بیابانی محەببەت جێتە خادیمناسناوی ئەدەبی
بسووتێی گەر بە سۆزی بای سەمووما