لەڕێگەی عەشقیا دڵ شۆڕشێ نەکا چ بکا؟
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
1013 بینین
لەڕێگەی عەشقیا دڵ شۆڕشێ بەرپا نەکا چ بکا؟
لە دووریتا هەموو شەو ئاهوو واوەیلا نەکا چ بکا؟
ڕەمی چاوی غەزەلان حەلقەی زنجیرە بۆ پێی دڵ
ئەگەر دێوانە ڕوو هەردەم لە ڕووی سەحرا نەکا چ بکا؟
لە نەشئەی مەی بوو عاشیق شاهدی عەهدی «ألستعەرەبی»ی دی
وجوودی ئاوو خاکی خۆی ئەگەر سەهبا نەکا چ بکا؟
لە فەیزی سوحبەتی پیری موغان بوو کیمیای دەست کەوت
لە یومنی مەی ئەگەر خۆی یەکەو تەنها نەکا چ بکا؟
لە مەوجی مەی لە ساغیردا جەماڵی دولبەری دیوە
ئەگەر سەر دانەنێ هەم سڕڕی خۆی ئەفشا نەکا چ بکا؟
لە سەحرایی جنوون دڵ مەشقی وەحشەتییە هەموو کاتێ
لە جوستوجۆ سۆراغی خەیمەیی لەیلا نەکا چ بکا؟
لەبۆ قەتلی منی میسکین بە تەحریکی برۆی دولبەر
ئیشارەت گەر بە مەوجی چاوەکەی شەهلا نەکا چ بکا؟
دڵی موفلیس خەریداری جەماڵی یوسفە ئیمڕۆ
لە بازاری محەببەت عیشق ئەگەر سەودا نەکا چ بکا؟
لە جامی وەحدەتا مەخمووری رەحراحی ئەزەل بێ دڵ
بە مەوجی جیلوەگەر دەیجووریان بەیزا نەکا چ بکا؟
هجوومی بۆ دڵی خادیمناسناوی ئەدەبی کە هێنا جیلوەیی عیشقی
لە بازاری محەببەت خۆی ئەگەر ڕیسوا نەکا چ بکا؟