ئەی گوڵی گوڵزاری دین ئەی نەوجەوانانی وەتەن

بۆ شاگردانی مەکتەب یا نەوجەوان
لە کتێبی:
دیوانی سەیفولقوزات
بەرهەمی:
سەیفولقوزات (1876-1945)
 1 خولەک  1172 بینین
ئەی گوڵی گوڵزاری دین، ئەی نەوجەوانانی وەتەن!
ئەی لە هیممەتدا بەقیمەت یەک بە یەک دوڕڕی عەدەن!
ئەی نەوەی باز و شەهێن! بۆ تۆ جەلادەت فیترییە
سەیری ئەتڕافت بکە یەکبارە ڕاوی تۆ دەکەن
حەز دەکەن جێی باب و باپیرتان بزانن کوێ بووە؟
دەرسی تاریختان کە خوێند جوغرافیا دیققەت بکەن