ئەسیرە دڵ لە پێچ و تابی توڕڕەی داوی گیسوودا

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  941 بینین
ئەسیرە دڵ لە پێچ و تابی توڕڕەی داوی گیسوودا
وەکوو مەجنوون گرفتارە لە حەڵقەی سیلسلەی موودا
ڕمووز ئامووزە عیشقت بۆ دڵی تووتی سیفەت جانا
لە وەختێکا کە خۆی دیوە لە ئاو ئاوێنەیی ڕوودا
ئەسیرە دڵ لە پێچوو تابی توڕڕەت داوی گیسوودا
وەکوو مەجنوون گورفتارە لە حەڵقەی سیلسلەی موودا
ڕمووز ئامووزە عیشقت بۆ دڵی تووتی سیفەت جانا
لە وەختێکا کە خۆی دیوە لە ئاو ئاوێنەیی ڕوودا
لە ئاغووشی کەمانە تیری موشگانی لە بۆ سینەم
لە وەختی خۆی بە غەمزە و نازەوە دەبەی لە ئەبرودا
کە هەڵسا قامەتی بەرزی، لە ئاواتا دڵم لەرزی
پەرێشان زولفی سەد تەرزی بە سەر یەک موو بە سەر موودا
لە خاڵی روومەتت ئەمڕۆ تەعەجوب ماو و حەیرانم
کە شاهی حوسنی تو بوو کیشوەری ڕۆمی بە هیندوو دا
لە عەتری توڕڕەی تۆ بوو سەبا ئەی برد بە هەر لاوە
کە بردی بۆ خەتا عەتری بە تافەت مێشکی ئاهوودا
وەکوو ڕێوی ئەسیری دەستی شێری عیشقە خادیمناسناوی ئەدەبی
وەکوو بازیی لە غەفڵەت چەنگی خوێنینی لە تێهوودا