تا ئەبەد نامەوێ بمکەن لە دەری یار جودا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
964 بینین
تا ئەبەد نامەوێ بمکەن لە دەری یار جودا
تا لە مەیخانە و ساقی و مەی سەرشار جودا
هەموو ئەعزام بووەتە دیدە لە نەززارەی تۆ
دڵ جودا، گۆش جودا، دیدەیی خوێنبار جودا
جەژنی نەورۆزە کەوا عەیسە لە گوڵشەنە ئەمڕۆ
گوڵ جودا سەروجودا، بولبولی غەمبار جودا
من لە سێ لاوە لە مەیخانە کە مەستی ئەبەدیم
مەی جودا، نەشئە جودا، دیدەیی دڵدار جودا
مەنعی عیشقم لە هەموو لاوە ئەکەن پەشمە لام
شێخ جودا، پیر جودا، زاهیدی عەییار جودا
ئەمکوژن ئاخری بەم حاڵە لە هەرلاوە یەکی
ڕوخ جودا، عیشوە جودا، غەمزەیی خونخوار جودا
لە هەموو لاوە لە فەوتانی منی دەربەدەرن
غەم جودا، هیجر جودا، تا نەیی ئەغیار جودا
فیتنەیی دین و دڵن هەر یەکە بۆ عاشقی زار
لەب جودا، خەندە جودا، زوڵفی سیەهـ مار جودا
غەمی تۆیە کە ئەڕێژێ لە دوو چاوی خادیمناسناوی ئەدەبی
خوێن جودا، ئەشک جودا، گەوهەری شەهوار جودا