وەکوو کۆشکی بەهەشتم هاتە چاوا
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
774 بینین
ئەم پارچە هەڵبەستەی بە هۆی زیارەت و دیدنی سەماحەتی پیر لە مەحموودئاوا لە ١٢ ڕبیع اول ١٣٨٦ کۆچی داناوە کە شوێنێکی خۆش و دڵگیرە
وەکوو کۆشکی بەهەشتم هاتە چاوا
مەقامی شێخی ئێمە مەحموود ئاوا
شەوی وەک ڕۆژە، جەژنە ڕۆژی
هەموو نەشئەو سرورە، تا خۆراوا
لە قەسرو باغی جەننەت وێنەی کە
خودا مەعمووری کا، مەحموود ئاوا
وەکو جەننەت وەهایە ژێری ڕووبار
پەلوپۆ سەوزو بنجی وا لە ئاوا
مەپرسە سەیری سەروو سێبەرو بەر
نەمێنێ باسی لوبنانت لە ناوا
شوکر مەحموودە تەخت و بەختی عوسمان
درەخشانە وەکوو بەدری سەماوا
خودا ئەم بەدری تابانە عەزیزە
لە ئیسلاما بمێنێ هەر لە ناوا
گەرەکتە شاکەلیناسناوی ئەدەبی چاوێکی ڕووناک
لە خاکی مەحموودە ئاوا بێنە چاوا