وەتەن گەر بێ -دەبیری- پیری خۆی بێ

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  871 بینین
وەتەن گەر بێ -دەبیری- پیری خۆی بێ
فەقیرێ چاوەنواری میری خۆی بێ
لە بیری میری ژیرا بێ فەقیرێ
لە دڵیا دەرنەچێ پیرویە سیری
چ خۆشە ئەو حەلە ئەو نیشتمانە
بڵێ ژینی وەها ناوی ژیانە