شفيع المذنبين ڕەحمەت مەگەر بۆ ئێمە چارێ کا

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  920 بینین
شفيع المذنبينعەرەبی ڕەحمەت مەگەر بۆ ئێمە چارێ کا
وەیا نائیب مەنابیکت عیلاجی زامدارێ کا
خودا بەم شاهە بمبەخشە کە ناوی ڕەونەقی عەرشە
لەگەڵ ناوی خۆتا نەقشەلە لەوحی بەرقدارێکا
حەبیبی تۆیە ناوی ئەو، کە چون مەحبووبیی بێچوونە
دەبمبەخشە بە بێچوونی لە ڕێی عالی شیعارێکا
لەبەر ئەولاد و ئەسحابی لەبەر ئەحبابی ئەنجابێ
لەبەر نائیب مەنابێکی لە ڕێگەی یاری غارێکا
لە دەشتی غەفڵەتا دیل و لە کێوی حەسرەتا وێڵم
دەلیلێ بۆ زەلیلیی دڵ مەگەر ئەو یارە چارێ کا
لە دەس نەفس وهەوا شێنمە لە دەس دێوێکی مەلعونی
مەگەر هەر خوا دەری بینێ لە ناو خوێن و دەمارێکا
لە گۆڕی تەنگ و تاریکا لە ڕێگەی سەخت و باریکا
لە ترسی ژار مارێکا، مەگەر هەر لوتفی یاری کا
نەجاتم بێ لە تاریکی، خەلاسم بێ لە باریکی
نەچێژم ژار مارێکی لە شکڵی سووس مارێکا
ئەسیری نەفسی ئەممارەم زەلیلی دێوی مەککارەم
هەوا سووتانمی چارەم مەگەر ئەو شاهە چارێ کا
بوەخشە موجریمی ئوممەت، مەپرسە قیللەتوو کیسرەت
منیش دەرچم بە ئازادی لەڕیزی خاکسارێکا
نەماوە، بۆ خوا دۆزی، مەجالی شاکەلیناسناوی ئەدەبی، سۆزی
چییە جواوی سەرئەفرازی لە بەینی بەرد و غارێکا